نەوا-
سەرۆك وەزیرانی دانیمارك لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆدا دوپاتیكردەوە كە گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە، ئەوەش وەك وەڵامێك بو بۆ لێدوانە نوێیەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.
میتە فرێدریكسن سەرۆك وەزیرانی دانیمارك رایگەیاند، گوێی لە سەرۆكی ئەمریكا بوە باسی گرینلاندی كردوە، هەڵوێستی ئەمریكا سەبارەت بەم پرسە زۆر رونە هەڵوێستی دانیماركیش هەر لە سەرەتاوە رون بوەو گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە.
وتیشی، هیوادارن هەموان بە هەمو هاوپەیمانەكانەوە رێز لە مافی دانیشتوانی گرینلاند بگرن لەدیاریكردنی چارەنوسی خۆیان، دانیمارك دەوڵەتێكی سەروەرییەو داوای رێزگرتن لە یەكپارچەیی خاك و سەروەریی دەكات.