كەمال كەركوكی: ناكرێت هەنگاوەكان پێچەوانە ببنەوەو عەرەبانە بخرێتە پێش ئەسپەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كۆبونەوەو پاشان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كەمال كەركوكی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی پارتی رایگەیاند، بەشێك لە پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردوە، بەڵام ئێستا دەوام ناكەن ئەمەش پێچەوانەی سوێندەكەیانە و لەبەردەم خوداو گەلی كوردستاندا بە تاوانبار هەژمار دەكرێن. 
وتیشی: پارتی داوا لەو پەرلەمانتارانە دەكات ئەو كۆتوبەندە بشكێنن كە حیزبەكانیان بەسەریاندا سەپاندون و بگەڕێنەوە هۆڵی پەرلەمان بێئەوەی مەرجیان بەسەردا بسەپێنرێت و بەپێی ویست و باوەڕی خۆیان كار بكەن.
كەمال كەركوكی جەختیشیكردوەتەوە،  ناكرێت هەنگاوەكان پێچەوانە ببنەوەو عەرەبانە بخرێتە پێش ئەسپەوە، یەكەم ئەرك كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانە دواتر بەپێی نەریتی دیموكراسی لەجیهاندا ئەو لایەنەی زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە یەكەمجار بۆ پێكهێنانی حكومەت رادەسپێردرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group