نەوا-
بەپێی نوسراوێكی بانكی ناوەندیی عیراق لە رۆژی چوارشەممە 15/7ـەوە، رێگە بەبانكەكان دەدرێتەوە هەمو ئەو حەواڵانەی لەدەرەوەی وڵاتەوە دێن بەشێوەی كاش و بەدۆلار بدەنەوە بە خاوەن هەژمار بەپێی رێككەوتنی نێوانیان لەگەڵ بانكەكە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.
ئاماژەشكراوە، سەرجەم بانكەكان سەرپشك دەكەن لەكردنەوەی هەژمار بۆ هاوڵاتیان بەدراوی بیانیی و هەمو ئەو بەربەستانە لادەبرێن كە پێشتر بۆ ئەم مەبەستە دانرابون، هاوكات ئەو هاوبەشانەشی پارەی نەختینەیان بەدۆلار لەبانكەكان داناوە مافی ئەوەیان هەیە سودەكەی بەهەمان ئەو دراوە رابكێشنەوە كە لەهەژمارەكانیاندا دایانناوە، لە رۆژی چوارشەممەوە ناوەڕۆكی نوسراوەكەیان جێبەجێ دەكرێت.