عەلی زەیدی: بە توندی سەركۆنەی هێرشی سەر هەولێر دەكەین
1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەكانمانەوە، بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەین كە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا و ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەزاند.
باسی لەوەشكرد، چاوپۆشی لەم هەوڵە تاوانكارییانە ناكەین كە بە بێهیواییەوە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەلەكەمان و ڕێڕەوە دڵنیاكەی لە بونیاتنانی دەوڵەت و ئاشتیی كۆمەڵایەتیدا بگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنە ئەمنییە تایبەتەكانمان ڕاسپاردووە كە سەرجەم هەوڵەكانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا یەكبخەن، بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێكارە پێویستەكان بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، و بڕینی دەستی هەر كەس و لایەنێك كە هەوڵی تێكدانی ئاسایشی عێراقی بەڕێزمان بدات لە هەر شوێنێك بێت.