ئیسماعیل بەقائیك ئەمڕۆ گەلی ئێران لە هەمو كاتێك یەكگرتوتر و بە ئیرادەترە
7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێكدا كە وێنەی قوربانیانی هێرشەكانی ئەمریكای بڵاوكردۆتەوە كە دوێنێ پارێزگای هورمزگانیان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران كردە ئامانج و نوسیویەتی، ئەمریكا دەیەوێت ئەوەی ناوی دەنێت دەسەڵاتی خۆی بە هێرشكردنە سەر ژێرخانی مەدەنی و كوشتنی خەڵكی بێتاوان نیشان بدات، شەوی ڕابردو سوپای تیرۆریستی ئەمریكا تاوانی نوێی جەنگی ئەنجامدا.
ئاشكراشیكرد، هەشت هاوڵاتی وڵاتەكەیان شەهید بون كە چوار ژن و چوار پیاو بون كە دو كەسیان خاوەن پێداویستی تایبەت بون، لە ڕێگەی هێرشكردنە سەر چەند پردێك و ناوچەی نیشتەجێبون لە پارێزگای هورمزگان.
ئیسماعیل بەقائی دەشڵێت، ئەمڕۆ گەلی ئێران لە هەمو كاتێك یەكگرتوتر و بە ئیرادەترە بۆئەوەی دوژمنە دڕندەكان بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە پەشیمان بكەنەوە لە دەستدرێژییە سەربازییە تاوانكارییەكانیان بۆ سەر نیشتمانە خۆشەویستەكەمان.