كرۆكەر: سیاسەتی ئێستای ئەمریكا نەیتوانیوە بە ئامانجە ستراتیژییەكانی بگات

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رایان كرۆكەر دیپلۆماتكاری ئەمریكاو باڵیۆزی پێشوتری عیراق دەڵێت: پێویستە كاری لەپێشینەی ئەمریكا بریتی بێت لە كردنەوەی گەرووی هورمزو ئەنجامدانی دانوستان و پەیوەندییە سیاسییەكان.
كرۆكەر لە لێدوانێكدا بۆ سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگەیاندوە، دەبێت لەبری شەڕ ئەمریكا بە هەوڵی دیپلۆماسی و دانوستان ئێران لاواز بكات و هەوڵی كردنەوەی گەرووی هورمز بدات، چونكە دۆخی ئەمریكا لەم قۆناغەدا بەراورد بەو كاتەی كە شەڕ لەگەڵ ئێراندا دەستی پێ نەكردبو خراپتر بوە.
ئەو دیپلۆماتكارە جەختیكردوەتەوە، سیاسەتی ئێستای ئەمریكا نەیتوانیوە بە ئامانجە ستراتیژییەكانی بگات، بەڵكو تەنها تەنگژەكانی قوڵتر كردوەتەوە، بۆیە پێویستە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ستراتیژی خۆی بگۆڕێت و كاری لەپێشینەی بریتی بێت لە كردنەوەی گەرووی هورمز.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group