"فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵ لە وێستگەكانی هەولێر بە كواڵیتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەبێت"

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سالار محەمەد لێپرسراوی پشكنین و بەدواداچونی سوتەمەنی لە هەولێر رایگەیاند، بڕیار دراوە كە نابێت بەنزینی نۆرماڵ  لیتری لە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێت، ئێمە لەڕێگەی چەندین تیمەوە بەدواداچون بۆ نرخ و كواڵیتی بەنزین دەكەین و ناشبێت هیچ وێستگەیەك سەرپێچی بكات جگە لە دابەزاندنی نرخ، هەروەها پێویستە بەنزینی نۆرماڵ هەمان كواڵیتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەبێت.
دەشڵێت، هەرزانكردنی نرخی بەنزین لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانە، لە سنوری هەولێر رۆژانە تانكەر بەنزین بە نرخی 750 دینار دابەش دەكرێت و ئەویش لەمەودوا زیاد دەكرێت، واتە جگە لە هەرزانكردنی نرخی بەنزینی ئەهلی، بەنزینی حكومەتیش زیاتر دابەش دەكرێت.
پەیوەست بە نرخی غاز سالار محەمەد وتویەتی، بەردەوام دەبین و بەدواداچون بۆ نرخی غازیش دەكەین، تیمەكانمان دەگەڕێن و ئەو غازەی هاوردە دەكرێت نابێت ئارەزومەندانە نرخی بۆ دیاری بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group