مەسرور بارزانی: لەگەڵ حەلبوسی هاوڕابوین بۆ روبەڕوبونەوەی كێشەكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشوازیان لە محەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم و شاندێكی یاوەری كردوەو جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هاریكاری و هاوئاهەنگیی هێزو لایەنە سیاسییەكانی عیراق بۆ روبەڕوبونەوەی كێشەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەكان كردوەتەوە.
ئاماژەشیكردوە، هاوڕابون لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستمی دیموكراسی و فیدراڵی عیراق و پشتیوانیكردنی حكومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی مافە دەستورییەكانی گشت پێكهاتەكان و خزمەتكردنی سەرجەم هاوڵاتیانی عیراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو بێ جیاوازی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group