سێنتكۆم: ئاراستەی 44 كەشتیی بازرگانیمان گۆڕیوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، لە چوارچێوەی توندكردنەوەی گەمارۆ دەریاییەكانی سەر ئێران، تا ئێستا ئاراستەی 44 كەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و چالاكیی چەند كەشتییەكی دیكەشیان پەكخستووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم)  لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە جێبەجێكردنی گەمارۆكان لەسەر ئێران، فەرماندەیی ناوەندی ئاراستەی 44 كەشتیی بازرگانی گۆڕیوە، دوو كەشتی پەكخستووە، و چوونەتە سەر پشتی دوو كەشتی دیكەش بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین.
هاوكات، سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی داوە و رایگەیاندووە: دەستێوەردانە نایاساییەكانی ئەمریكا بەرامبەر بە كەشتییەكان لە ناوچەكەدا بێ وەڵام نامێنێتەوە.
هەروەها سوپای پاسداران جەختی كردووەتەوە، هێزە سەربازییەكانی ئێران بەردەوامن لە سەپاندنی هەژموون و كۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی گەلی ئێران دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group