دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكان لێدوانەكانی پارێزگاری كەركوكی رەتكردەوەو لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بنچینەی سەرەكی سیستمی حوكمڕانی لەعیراقی نوێدا دەستوری وڵاتە كە بۆتە پەیمانێكی راستەقینەو گەلانی عیراق بە تەواوی جیاوازیەكانیانەوە.
لەبەشێكی تردا رایگەیاندوە، مادەی 140ی دەستور وەك دیاترین نەخشە رێگایە بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی دێرینی نیشتیمان ئەویش پرسی ناسنامە روبەرێكی بەرفراوانی خاكەكەیەتی لە عیراقدا، پێیانوایە دەستور رێگایەكی هاوسەنگی بۆ داڕشتون بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی ئەم پرسە لەچوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵدا، بۆیە هەر جۆرە لێدوانێكی نادەستوری لەلایەن پارێزگاری كەركوكەوە كە پێچەوانەی دەستور بێت جگە لەوەی رەتیدەكەنەوە بەپێویستیشی دەزانن لەم قۆناعە هەستیارەدا گیانی پێكەوە ژیانی راستەقینە لەشارەكە زاڵبكات و خۆی بەدوربگرێت لەبەكارهێنانی دەستەواژەیەك كە پێچەوانەی دەستورو ئیرادەی راستەقینەی گەلانی عیراق بێت.