محەمەد حاجی مەحمود: گۆڕانكارییەكان گرێدراون بە پرسی كوردەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیەوە، محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر پەرلەمانی كوردستان لە دوو ساڵی رابردودا كارا بوایە دەكرا چەندین یاسای نوێ دەربكرێن و ئەو بڕیارانەی لەلایەن بەغداوە دژی هەرێمی كوردستان دەرچون هەڵبوەشێنرێنەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود داواشی لە سەرجەم هێزەكان كرد هاوكاربن بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، چونكە گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی گرێدراون بە پرسی كوردەوە، بەبێ بونی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان سەقامگیری لە هیچ بەشێكی ناوچەكە بەدی نایەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group