"كاركراوە تا حكومەتی عیراق سیستمی بەرگری بۆ هەرێمی كوردستان بكڕێت"

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فایەق مزوری نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاندوە، دۆخی ئەمنی عیراق بەگشتی باشەو هێزە ئەمنییەكان سنورەكانیان بە هێزە، لێدانی خەندەق و دانانی كامێرای حەرارییش باش كۆنترۆڵی كردوە، لەسنورەكانی هەرێمی كوردستانیش تۆكمەو كۆنترۆڵكراون و ئەو دەنگۆیانەی باسی جموجوڵی هێز دەكەن ئاسایین و پەیوەندییان بە سەقامگیریی ناوچەكەوە نییە، هەروەها لەئێستادا كار دەكرێت بۆئەوەی لە عیراقدا چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
فایەق مزوری وتوشیەتی، رێككەوتنێك لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراق بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان كراوەو كار لەسەر كڕینی سیستمی بەرگری دەكرێت تا دابین بكرێت و هەرێمی كوردستان و پاڵاوگەكان و كێڵگە نەوتییەكان پارێزراوبن، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆدان بۆ كڕینی سیستمی بەرگری هەر كاتێك گەیشتنە رێككەوتن دابین دەكرێت، چونكە حكومەتی عیراق بۆ داهات پشت بە هەرێمی كوردستان دەبەستێت و دابینكردنی ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەردوولادایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group