نەوا-
وتەبێژی حكومەتی عیراق دەڵێت، لە شەش هەفتەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا 206 ملیار دینار و 141 ملیۆن دۆلار پارە بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە.
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لەچاوپێككەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن ئاشكرایكردوە، لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییەی دژی گەندەڵی 206 ملیار دینار، 141 ملیۆن دۆلار و 500 كیلۆ زێڕ داهات بۆ دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە، وتیشی، لێكۆڵینەوەكانیش لە دۆسییەكانی گەندەڵی بەردەوام دەبن.
حەیدەر عەبوودی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكەی شەوی هەینیش لەبەغدا رایگەیاند، شەوی هەینی هەردوو دەزگای دژەتیرۆرو هەواڵگری ئۆپەراسیۆنێكیان لە بەغدا ئەنجامداو بەهۆیەوە تۆڕێكی چەكداری هەڵوەشێنرایەوەو ئەندامەكانی دەستگیر كران، كە چەك و درۆنیان پێ بووەو ویستوویانە هێرشێك ئەنجامبدەن بەڵام ئەوە ئاشكرا ناكەم هێرشەكە بۆ ناوخۆ بووە یان دەرەوە.