هۆكاری لەناوچونی سەدان تۆن ماسی لە پارێزگایەكی عیراق ئاشكرا دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
زوحا سەدخان ئەندامی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بەهۆكاری لە ناچونی ژمارەیەكی زۆری ماسی لەعیراق و بە تایبەتی لەپارێزگای میسان رایگەیاند، دابەزینی ئاستی ئاو بوەتە هۆی كەمبونەوەی رێژەی ئۆكسجینی تواوە كە ئەمەش بوەتە هۆی لەناوچونی بڕێكی زۆر لە ماسی، تائێستا سەدان تۆن ماسی لەناوچون زیانە مادییە سەرەتاییەكانی لەنێوان سێ بۆ پێنج ملیار دیناری عیراقیدایە.
وتیشی: بەردەوامبونی كەمبونەوەی ئاوی بەردراو تەنها هەڕەشە لە سامانی ماسی لە پارێزگاكەدا ناكات، بەڵكو رەنگە ببێتە هۆی زیانگەیشتن بە زۆنگاوەكان و هەمەجۆریی ژینگەیی، لەگەڵ كاریگەریی ئابوریی راستەوخۆ لەسەر راوچیان و بەخێوكەرانی ماسی كە پشت بەم كارە دەبەستن وەك سەرچاوەی بژێویان.
ماوەی چەند ساڵێكە كەمبونەوەی ئاو كاریگەری لەسەر بەبیابانبونی زۆنگاوەكانی عیراق دروستكردوە، بەشێك لە دانیشتوانی هۆڕەكان بەناچاری شوێنەكانیان بەجێهێشتوەو رۆیشتون بۆ شارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group