نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بۆرییە شكاوەكەی هێڵێكی ئاوی سلێمانی – دووكان چاككراوەتەوە و هەر ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە ئەو گەڕەكانەی لەسەر هێڵەكە بوون.
نزیك كاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند: دوای زیاتر لە 19 كاژێر كاركردنی بەردەوام، توانرا كاری چاككردنی بۆری هێڵی دووی ئاوی دووكان - سلێمانی تەواو بكرێ.
لەبارەی كاتی گەیشتنەوەی ئاو بەو گەڕەكانەی لەسەر هێڵەكەن، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممەوە ئاو دەگاتەوە ماڵەكان.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ بۆری ئاوی دووكان - سلێمانی شكا و بەو هۆیەوە گەڕەكەكانی دەرەوەی شەقامی 60 مەتریی سلێمانی بێئاو بوون.