وەلائی: سەروەت و سامانی عیراق لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریكادایە

54 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتیی كەتیبەكانی سەید شوهەدا بڵاویكردوەتەوە،  یەكێك لە دیارترین روەكانی ناتەواویی سەروەریی عیراق كۆنتڕۆڵكردنی ئابوری و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی سەروەت و سامانی وڵاتە لەلایەن واشنتۆنەوە.
ئەمینداری گشتیی كەتیبەكانی سەید شوهەدا پرسیاریشی كردوە كە ئایا ئازادیخوازان رازی دەبن عیراق مامەڵە لەگەڵ سامانەكەی بكات وەك بەخشیشێك كە پێی بدرێت نەك وەك مافێكی رەسەنی سەروەری بۆ گەلەكەی، سەروەریی وڵات تەنها بە كۆنتڕۆڵكردنی خاك تەواو نابێت بەڵكو بە دەستەوەگرتنی بڕیاری سیاسی، ئابوری و دارایی دور لە هەژموونی هەر هێزێكی دەرەكی دێتەدی.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كەتیبەكانی سەید شوهەدای خستە ناو لیستی تیرۆرەوە پاداشتێكی دارایی بەبڕی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاند بۆ دەستكەوتنی هەر زانیارییەك لەبارەی ئەبو ئالا وەلائییەوە بە تۆمەتی تێوەگلانی لەو هێرشانەی كە بەرژەوەندی و بنكەكانی ئەمریكایان لە عیراق و سوریا كردوەتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group