نەوا-
مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەت كاردەكات بۆئەوەی موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن دابین بكات بۆئەوەش پەنا بۆ سەرجەم بژاردەكان دەبات.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەەزیرانی عیراق وتیشی، حكومەت لەپێناو پڕكردنەوەی بۆشاییە كاتییەكانی نەختینەو دابینكردنی موچە بەبێ پەككەوتن پەنا بۆ سەرجەم بژاردەكان دەبات لەسەرو هەموشیانە قەرزی ناوخۆیی، ئەم كورتهینانە قورسە كاریگەریی راستەوخۆی كردوەتە سەر كاتی دابەشكردنی موچەو بوەتە هۆی دواكەوتن و تێكچونی خشتەی پێشوی دابەشكردن، قەبارەی خەرجی مانگانەی موچە، خانەنشینی و تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی بە تەنها نزیكەی هەشت ترلیۆن دینارە.