ئایشەگول دۆغان: چیدیكە نایانەوێت دایكان بگرین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئایشەگول دۆغان وتەبێژی (دەمپارتی) سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی توركیا رایگەیاند: لەپێناو ئەوەی ئازاری دیكە نەچێژن، پێویستە هەر لە دامەزراوەی سیاسییەوە تا توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگا هەموان ئەمجارە بەیەكەوە سەركەوتوبن مسۆگەر بكەن.
ئایشەگول دۆغان وتیشی: دەستەی بەدواداچون و هەڵسەنگاندن كە لەچوارچێوەی یاسای بەهێزكردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەكگرتوی كۆمەڵایەتیدا پێكهێنراوە یەكەم كۆبونەوەی و دەستپێكردنی كارەكانی بەپێشهاتێكی گرنگ دەزانن، دەبێت زمانی ئەم قۆناغە نوێیە بە وشەی نوێ بێت لەبری زمانێك كە بەردەوام تۆمەتبار كردن بێت، خەڵكی ئەم وڵاتە مەرگ، ئازار، قوربانی، خوێن و فرمێسكی زیاتریان ناوێت چیدیكە نایانەوێت دایكان بگرین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group