پلەكانی گەرما دادەبەزن و تاوە بارانیش هەندێك شوێن دەگرێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، رۆژی شەممە 29-8 بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورت خایەن لە كات و شوێنی جیاجیادا بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئاشكراشیكردوە، سەبارەت بە كەشی رۆژی یەكشەممە 30-8 ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورت خایەن لە كات و شوێنی جیاجیادا لە زۆربەی ناوچە شاخاویەكان بەردەوامی هەیەو پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی پێشوی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group