نه‌وا – بینایى شۆڕش
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ته‌مه‌نی نمونه‌یی و گونجاو ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كى هاوسه‌رگیری كه به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه له‌لایه‌ن زانكۆی "یوتا"ی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، ته‌مه‌نی گونجاو بۆ هاوسه‌رگیری له‌نێوان 28 بۆ 32 ساڵیدایه، چونكه له‌و ته‌مه‌نه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان له رووی سۆزداریه‌وه جێگیرتر ده‌بن و كه‌مترین ئه‌گه‌رى ده‌بێت بۆ جیابونه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌ی "ئیندپێندێت"ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی پێیانوایه گه‌ر له ته‌مه‌نی دره‌نگدا هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، ده‌توانن پارێزگاری له په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه ئاشكراده‌كات، كه رێژه‌ی جیابونه‌وه 5% زیاتره له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی زوتر ده‌چنه ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن پێكه‌وه.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شدا، كه له‌لایه‌ن "فیلیپ كۆهن" پرۆفیسۆری كۆمه‌ڵناسی له‌زانكۆی "ماریلاند"ی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه و ده‌ڵێت "45 بۆ 49 ساڵی گونجاوترین ته‌مه‌نه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى".