جەمیل بایك: ئۆجەلان زۆر هەوڵدەدات پڕۆسەی ئاشتی بەخێرایی بەڕێوە بچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-

جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە رایگەیاند، یاسایەك بۆ پرۆسەی ئاشتی دەرچوە بەڵام دیار نیە چۆن بەڕێوە دەچێت، لەوانەیە ئەو دەستەیەی كە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەناویدایەو ئەو دەستەیەی كە جێگری سەرۆك كۆمار سەرۆكایەتی دەكات وتوێژ بكەن و هەندێك بابەت رونبكەنەوە، چونكە یاساكە بەجۆرێكە كە هەنگاونان زەحمەت دەكات لە هەندێك لایەنەوە دەتوانێت مەبەستی یاساكە پوچەڵ بكرێتەوە.
بایك وتوشیەتی، پێویستە نەخشەڕێگاكە بەشێوەیەك بێت كە بەهیچ شێوەیەك بێمتمانەیی دروست نەكات بۆئەوەی پرۆسەكە بە ئەرێنی بەڕێوە بچێت، هەروەها ئۆجەلان بەتایبەتی زۆر هەوڵدەدات بۆئەوەی پڕۆسەكە بە خێرایی بەڕێوە بچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group