مالیزیا دۆخی نائاسایی راگەیاند

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەهۆی بڵاوبونەوەی دووكەڵی چڕو پیسبونی كەشوهەواوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی مالیزیا دۆخی نائاسایی لە هەرێمی ساراواك راگەیاندو سەدان قوتابخانەشی داخست.
ئەنجومەنی وەزیرانی مالیزیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی گڕكانەكانی ئیندۆنیزیاوە دوكەڵێكی چڕ ئاسمانی وڵاتەكەیانی گرتوەتەوە، ئەم دۆخە مەترسی لەسەر دانیشتوانی ناوچەكە دروستكردوەو بەو هۆیەوە دۆخی نائاساییان راگەیاندوە.
بەرپرسانی مالیزیا 647 قوتابخانەیان بەهۆی پیسبونی كەشوهەواوە داخستوە، چونكە ئەو دووكەڵە چڕە مەترسی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان دروستكردوە، لەهەمانكاتدا پرۆسەی باراندنی دەستكرد بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی دوكەڵەكە دەستیپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group