میدیا لاین: رۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار دەبرێتە ئێران

57 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-

لە راپۆرتێكدا ماڵپەڕی (زە میدیا لاین) ئاشكرایكردوە، رۆژانە بڕێكی زۆر دۆلاری كاش لەڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە دەبرێتە ئێران بەتایبەتی لە ڕێگەی دەروازەی شەلەمجە سەر بە پارێزگای بەسرە كە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكاندایە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ پرۆسەی گواستنەوەكە پشت بەكۆمپانیای وەهمی و بەڵگەنامەی ساختە بەستراوە بۆ رەوانەكردنی دۆلار بۆ سوپای پاسداران و گروپە چەكدارەكان، هەروەها هەژماری بانكیی بە ناوی هاوڵاتیان و كەسایەتییە ئێرانییەكان لەبانكەكانی عیراق و لوبنان كراوەتەوە كە بەدواداچون بۆ خاوەندارێتی و جموجوڵەكانیان ئەستەمە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group