بەریتانیا دوو موڵكی خامنەیی بەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانیا لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، دوو موڵكی موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیك باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و شوێنی نیشتەجێبونی شازادەی وێڵز لەشاری لەندەن بەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن.
بەپێی راپۆرتەكە، ئەو موڵكە كە دوو شوقەی گرانبەهان لە نهۆمەكانی شەشەم و حەوتەمی باڵەخانەیەكن لە ناوچەی پاڵاس گرین‌ لەسەر ناوی بازرگانێكی ئێرانی تۆمار كراوەو ناوی لەلیستی سزاكانی ئێراندایە. 
فرۆشتنی ئەم موڵكانەش دوای ئەوە دێت كە ئەو بازرگانە بەهۆی سزاكانی سەریەوە نەیتوانیوە پارەی گرێبەستەكانی بدات بەوەش حكومەتی بەریتانیا بڕیاری فرۆشتنیانی داوە.
سەبارەت بە بەهای موڵكەكان راگەیەنراوە یەكێكیان بەهاكەی 12 ملیۆن پاوەندەو ئەوی تریان  16.75 ملیۆن پاوەندە، كۆی سامانی خامنەییش لە لەندەن بەنزیكەی 200 ملیۆن پاوەند مەزەندە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group