نەوا-
باسم محەمەد خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، هەناردەكردنی نەوت بۆ ئاستێكی پێوانەیی بەرزبوەتەوەو گەیشتوەتە سێ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا.
باسم محەمەد لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەداوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە، پلانیان هەیە ھەناردەكردنی نەوت بەرزبكەنەوەو بیگەیەننە پێنج ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا ئەوەش دوای تەواوكردنی كارەكانی بەستنەوەو كارپێكردنی هێڵە بۆرییەكانی هەناردەكردنی نەوت كە بەرەو فیشخابورو بانیاس دەڕۆن، لەگەڵ بەهێزكردن و گەشەپێدانی رێگەكانی هەناردەكردن لە گەروی هورمز.