نەوا-
لەگەڵ هاتنی شەپۆلێكی سەرما، یەكەم بەفری ئەمساڵ لوتكەی چیای سیپانی لە پارێزگای بەدلیسی باكوری كوردستان سپی پۆشكرد.
چیای سیپان كە بەرزییەكەی 4 هەزارو 58 مەترە، سێیەم بەرزترین لوتكەی باكوری كوردستانەو دەكەوێتە باكوری دەریاچەی وان، شارەزایانی كەشناسی ئاماژەیان بەوەكردوە كە لەڕۆژانی داهاتودا شەپۆلی سەرماكە بەهێزتر دەبێت و ناوچەی زیاتر دەگرێتەوە.
چیای سیپان تەنها لوتكەیەكی جوگرافی بەرز نییە، بەڵكو سیمبولێكی كلتوریی و مێژویی كوردەو بەشێكی دانەبڕاوەو بەناسنامەو مێژوی ناوچەكە ئەژمار دەكرێت.