ئامادەكاریی دەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی 13 كۆچبەری تر لە لیبیا

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بڵاویكردەوە، دوای پێگەیشتنی هەواڵی بێسەروشوێنبونی 33 گەنجی ناوچەی راپەڕین هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە راسپێردران كە رێككاری خێرا بۆ دۆزینەوەو گەڕاندنەوەیان بەسەلامەتی بگرنەبەر، دوای زیاتر لە 10 رۆژ كاركردن و بەدواداچون و دۆزینەوەیان 33 كۆچبەر بەسەلامەتی گەیەنرانەوە خاكی هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندوە، وەزارەتی ناوخۆ تەواوی ئامادەكاریەكانیانی بۆ پێشوازی و كارئاسانی و هەماهەنگی لەنێوان تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجام دابو دوای پێشوازیكردن لێیان پشكنین و چارەسەری پزیشكیان بۆ ئەنجامدراو رادەستی خێزانەكانیان كرانەوە، لەئێستاشدا ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی 13 كۆچبەری تر دەكرێت كە لەم وڵاتەدا ماون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group