بەهۆی فێستیڤاڵی فیلمەوە قیرتاوكردنی شەقامی سەرچنار ڕادەگیرێت
30 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی قیرتاوكردنەوەی شەقامی سەرەكی سەرچنار بەڕێوەناچێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەهۆی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە شاری سلێمانی، هەڵمەتی قیرتاوكردنەوەی شەقامی سەرەكی (سەرچنار لە مەودای ترافیك لایتی نزیك بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما) رادەگیرێت.
باس لەوەشكراوە، شەقامەكە بە سەربەستی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بە كراوەیی دەمێنێتەوە تا تەواوبوونی كاتی ڤیستیڤاڵەكە كە بڕیارە چەند رۆژێك بخایەنێت.