بەقائی: پەیوەندیمان بە هێرشەكانی سەر سعودییەوە نیە

32 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، رێككەوتنەكەیان لەگەڵ عومان سەبارەت بە دیاریكردنی رێڕەوە ئاوییەكان پەیوەندیدارە بەسەروەریی هەردو وڵاتەكەوە، هەروەها ئێران دەستوەردانی لە كاروباری یەمەندا نەكردوو بەشداری هێرشەكانی سەر سعودیەیان نەكردوە لە خاكی عیراقەوە.
بەقائی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: هیچ دەستوەردانێكیان لە یەمەن نەكردوە بەڵام هەندێك وڵات ئەم روداوانە دژیان دەقۆزنەوە، یەمەنییەكان ماوەی 12 ساڵە روبەڕوی دەستدرێژی و گەمارۆ بونەتەوە بۆیە هەنگاویان ناوە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خۆیان، دەبێت وڵاتانی ناوچەكە لە راستییەكان تێبگەن و لە تۆمەتباركردنی ئەوانی تر دوربكەونەوە، چونكە متمانە لەدەستدەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group