شاندی دەمپارتی ناوەڕۆكی دیداری لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە

40 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لەكۆتا دیداریدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی (دەمپارتی) رایگەیاندوە، ئامانجی هێنانەدی ئاشتی و بە سیاسیبونە، ئاشتی بە مانای چەكدانانە، بەسیاسیبونیش بە مانای سیاسەتی دیموكراتی و كۆمەڵگەی دیموكراتییە.
شاندی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامداوە سەبارەت بەناوەڕۆكی دیدارەكە بڵاویانكردوەتەوە، دۆخی ئێستای توركیا، بەرەوپێشبردنی چارەسەری دیموكراتی و ئاشتییەكی هەمیشەیی، هەروەها ئەو هەنگاوە كردەییانەی پێویستن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەكەو پێشهاتەكانی ناوچەكەیان لەگەڵ ئۆجەلان تاوتوێكردوە.
 لەوبارەیەوە رایانگەیاندوە، پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی لە قۆناغێكدایە كەپێویستییەكی بەپەلەی بە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە مێژوییەكان هەیە، لە قۆناغی دوای پەسەندكردنی یاساكەدا زۆر گرنگە لە چوارچێوەی ئەم بەرپرسیارێتیانەدا هەنگاوی كردەیی هاوبەش بنرێن و لیژنەكان دەست بە چالاكییەكانیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group