نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغدا بۆ بودجە بەجدی قسە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات

33 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجە یاسایەكی گرنگە مەسەلەی بودجە زۆر پێویستە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت و دەبێت بەغدا رەچاوی ئەوە بكات ئەو یاسایە پێویست بەوە دەكات بەجدی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ هەرێمی كوردستان قسە بكرێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی: ئێستا لیژنەی هونەری دەستیان بە گفتوگۆ كردوە بەڵام ئەوە بەس نییە ئەوەی داوای دەكەن ئەوەیە كە پێویستە بەغدا لە بابەتی یاسای بودجەدا بەتەواوەتی پشكی هەرێمی كوردستان جێگیر بكات و ئەو پرۆژەیاسایەش بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمانی عیراق بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group