نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا بە رۆژنامەی (فاینانشیەڵ تایمز)ی بەریتانی راگەیاندوە، كشانەوەی ئەمریكا لە عیراق شەرمەزارییە و هەرێمی كوردستان بەبێ پاراستن لە بەرامبەر هێرشەكانی ئێراندا جێدەهێڵێت، كشانەوەكە لەكاتێكی ناجێگیردایە بۆ ناوچەكە، هەڕەشەكە راستەقینەیە ئێمە لە مەترسیداین و هێرشمان دەكرێتە سەر بەجێهێشتنمان بە تەنیا بەبێ هیچ سیستمێكی بەرگریی گونجاو شەرمەزارییە.
مەسرور بارزانی باسی لەوەشكردوە، گروپە چەكدارەكانی عیراق ئەوانەی نزیكن لەئێرانەوە رەتیدەكەنەوە چەك دابنێن ئەوان دەتوانن سیستمی فیدراڵی وڵات لاواز بكەن و دواجاریش هەڕەشە لەو ئۆتۆنۆمییە بكەن كە كورد بە ئاسانی لە بەغدا بەدەستی نەهێناوە.
وتوشیەتی، ئێمە هاوپەیمانێكی سەربەرزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاین، ئەوان خەریكە ئەو هەڵەیە دوبارە دەكەنەوە كە باراك ئۆباما لەساڵی 2011 كردی كاتێك هێزە شەڕكەرەكانی لە وڵات كشاندەوە بۆشایی ئەمنی دروستبو و رێگەی بە سەرهەڵدانی داعشدا.