فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم: حكوومەتی عێراق دەستكاریی ئەنجامەكانی سەرژمێریی كردووە

58 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دوای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق، حكومەتی فیدراڵ بەپێچەوانەی ڕێككەوتنەكان مامەڵەی لەگەڵ ئەنجامەكاندا كردووە و چەندین پێشێلكاریی كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە دیارترین پێشێلكارییەكان، پەراوێزخستنی ڕێككەوتنەكان: ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان بەبێ تەواوكردنی پڕۆسەی بەراوردكاری لەگەڵ سەرژمێریی ساڵی 1957، و پەراوێزخستنی تیمە هاوبەشەكان لە ناوچە كوردستانییەكان.
هەروەها،دەستكاریكردنی ئامارەكان، دابەزاندنی نایاسایی ڕێژەی هەرێم بەبیانووی دەركردنی ژمارەی ئاوارە و پەنابەران، لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم ئەركی میوانداریكردنیان و بەڕێوەبردنی خەرجییەكانی زیاتر لە 500 هەزار كەسی ناوچە هاوبەشەكانیشی لەئەستۆدایە، بەڵام بەغدا لە قازانجی خۆی هەژماری كردوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی باسی لە پێشێلكاریەكی دیكەش كرد ئەویش، ڕەتكردنەوەی داتا و شایستەكان و خەرجنەكردنی 13.8 ملیار دیناری تەرخانكراو بۆ خەرجییەكانی سەرژمێری لە هەرێم، لەگەڵ پێدانی پاساوی نالۆژیكی بۆ پێنەدانی داتا خاوەكان و پشتگوێخستنی هەوڵە فەرمییەكانی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group