دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم دەگوازرێتەوە بۆ سەر حكومەتی فیدراڵ

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  لەگەڵ بەغداد لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنراوە كاردەكەن لەسەر گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی فیدراڵ.
وتیشی: هیوادارن ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی خێر بۆ زیندانیانی سیاسی و گەلی كوردستان و ئەو هەنگاوە سەرەتایەكی باشی پێكەوەژیانە، هیواداریشن لیژنەكە بە زوترینكات دەست بەكارەكانی بكات سەبارەت بەگواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان بۆ سەر حكومەتی فیدراڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group