بە مەرج رێگە بە عیراق دەدرێت گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت

58 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا مۆڵەتێكی دیاریكراوی بەخشییە هێڵی ئاسمانی عیراقی بۆ بەگەڕخستنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و ئێران تاوەكو 28ی تشرینی یەكەمی 2026، بەمەرجێك گەشتەكان تەنها لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە ئەنجام بدرێن و تایبەتبن بە گواستنەوەی زیارەتكارانی ئیرانی.
لە راگەیەنراوەكەی گەنجینەی ئەمریكادا هاتوە: گواستنەوەی پارەی كاش، باری سەربازی بۆ بەرپرسانی حكومەتی ئێران و ئەندامانی گروپە چەكدارەكان بە تەواوی قەدەغەیە.
راشیگەیاندوە: واشنتۆن مافی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكەی هەیە ئەگەر عیراق رێگری لە بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی لەلایەن فڕۆكە ئێرانییەكانەوە نەكات، هەروەها هێڵی ئاسمانیی عیراقی پابەند كراوە لە ماوەی 10 رۆژ دوای كۆتاییهاتنی مۆڵەتەكە راپۆرتێكی ورد لەسەر ژمارەی گەشتیاران و ناویان و تێچوی دارایی خزمەتگوزارییەكان لەناو خاكی ئێران رادەستی لایەنی ئەمریكی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group