زەیدی و مالكی: پێویستمان بە پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانییە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەیەكدا هەردوولا دوایین گۆڕانكارییەكانی وڵاتیان تاوتوێكردوەو تەئكیدیان لەسەر پێویستی پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و تێپەڕاندنی هەڕەشەكان كردوەتەوە، هەروەها پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتیان لە جێبەجێكردنی كارنامەكانی دوپاتكردوەتەوە كە گەرەنتی دابینكردنی داواكارییە خزمەتگوزارییەكان و بەدەستهێنانی بوژاندنەوە لەسەرتاسەری وڵاتدا دەكات.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، زەیدی و مالكی تەئكیدیان لەسەر گرنگی دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان كردوەتەوە بۆ تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و بنبڕكردنی گەندەڵی و چەسپاندنی سەقامگیریی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group