جەبار یاوەر: دەبێت لایەنەكانی كوردستان لەسەر پرۆژەیەكی هاوبەشی نیشتمانی رێكبكەون
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە، لەم هەلومەرجەی ئێستای عیراقدا هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی عیراقیش لە دوای كشانەوەی هاوپەیمانان كەهاوشێوەی گواستنەوەی دەسەڵاتی ئەمنییە دەبێت لە ئامادەباشیدابن بۆ پاراستنی ناوەڕاست و خواروی عیراق.
جەبار یاوەر وتوشیەتی: لەبەرئەوەی لەساڵی 2007 نێوانی یەكێتی و پارتی باشبو هیچ كێشەیەك لەنێوان بەغدادو هەرێم نەبو هەموو لایەنە كوردییەكان بە یەكدەنگ دەچونە بەغدادو یەك فراكسیۆن هەبو كە فراكسیۆنی كوردستانی بو، بەڵام ئێستا دەبینن دوو حزب لە كوردستان بەیەكەوە ناگونجێن هەریەكەو بەپێی بیروبۆچونی خۆی لە بەغدادو هەرێمیش مامەڵە دەكەن.
بەبۆچونی جەبار یاوەر ئەمە زیانێكی زۆری لەم دۆخەی ئێستا داوەو پێگەی هەرێمی لە ناوخۆ و عیراق و نێودەوڵەتیش لاواز كردوە، بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخەش دەبێت لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرۆژەیەكی نیشتیمانی كوردستانی هاوبەش رێكبكەون كە تائێستا ئەم پرۆژەیە لە هەرێمی كوردستان بونی نییە.