نەوا-
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، كە پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یەكلایی دەكرێتەوە.
كاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرایكرد، لە ناوەڕاستی مانگی 10 كەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەچوارچێوەی بوجەی عێراق یەكلایی دەكرێتەوە، هەر لەكۆتای مانگی 10دا دێتە پەڕلەمان بۆ تێپەڕاندنی.
باسی لەوەشكردووە، تائێستا هەموو شتێك باش ڕۆشتووە، ئەگەر دۆخی عێراق لەپڕا نەگۆڕێت، یاخود لەناو گفتوگۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆمەڵێك كەیس و داواكاری هەرێم پشتگوێ نەخرێت یان كار لەسەر پشك و ڕێژە نەكرێت، یاخود هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی هێزە چەكدارەكان كەیسی ئێمە بكاتە پاشكۆ.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمە لە ڕیزبەندی حەوتەمی داواكاریەكانی هەرێمین و چاوەڕوانی گفتوگۆكانی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراقین.