ژمارەی كوژراوەكانی ئەمریكا لەجەنگی ئێراندا بەرزبوەتەوە بۆ 21 سەرباز

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا (پێنتاگۆن) دوایین ئاماری ئەو سەربازانەی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە كە لە جەنگی ئێراندا بونەتە قوربانی.
ئاژانسەكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، لەنوێكردنەوەی داتاكانی پێنتاگۆن ئاماژە بە دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان كراوە كە بریتین لە ئەفسەرێك بە پلەی رائید تەمەن 46 ساڵ كە لە 6ی ئاداردا لەكوێت گیانیلەدەستداوە، هەروەها سەربازێكی هێزی دەریایی كە لە مانگی ئەیلولدا بە هۆی خۆكوشتنەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی داتاكانی پێنتاگۆن ژمارەی ئەو سەربازانەی ئەمریكا كە لە جەنگی ئێراندا كوژراون لە 19 سەربازەوە بۆ 21 سەرباز بەرزبوەتەوەو ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە 865 سەرباز.
هەروەها پێنتاگۆن لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی لەوەكردوە، ئەو سەربازانەی ئەمریكا كە لەجەنگی ئێراندا دەبنە قوربانی بەشێوەیەكی شەفاف و ورد تۆماریان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group