فۆڕمی ئەلكترۆنی بۆ قوتابیان و خوێندكارانی كەركوك كارا كرا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هێرۆ عومەر بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توانیویانە 428 فۆڕمی ئەلكترۆنی بۆ قوتابیان و خوێندكاران بۆ ساڵی 2026-2027 كارا بكەن بەمەبەستی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی حكومەتی فیدراڵی، وێڕای ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پرۆسەیە كە نەبونی پەسەندكردنی نوسراوەكانیان بوە، بەڵام لەدوای پەیوەندیان بە نوێنەرانیانەوە لە بەغدا ئەوانیش پشتیوانی خۆیان دەربڕی توانیان هەماهەنگی لەنێوان هەریەك لە وەزارەتی شەهیدان، نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی كەركوك دروستبكەن.
بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك راشیگەیاندوە، چاودێری وردی پرۆسەی پەسەندكردنی نوسراوەكان كراوەو گەڕاوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی كەركوك، لەگەڵ ئەوەی تەنها یەك رۆژ بۆ كاراكردنی فۆڕمەكان مابو قائیمقامی كەركوك ماوەی كاراكردنی فۆڕمەكانی درێژ كردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group