نەوا-
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا لەسەر داوای وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رەزامەندی درا بە لێخۆشبونی 100٪ی سزای دواكەوتنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران و كارمەندانی كەرتی تایبەت.
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی داواشی لە خاوەنكاران و شوێنكارەكان كردوە سود لەم لێخۆشبونە ببینن و لەماوەی 90 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران بكەن.