بارزانی: دەستپێكردنەوەی كارەكانی كونسوڵخانەی ئەمریكا هەنگاوێكی ئەرێنییە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە گوێندەلن گرین كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر كردوەو بەگوێرەی راگەیەنراوێك، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا خۆشحاڵ بوە بەوەی لە هەرێمی كوردستان وەك كونسوڵی وڵاتەكەی دەستبەكار بوە، ئەوەشی خستوەتەڕوو كە لەهەوڵەكان بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا بەردەوام دەبێت و وڵاتەكەی خۆی بەپشتیوانێكی سەرەكی خەڵكی كوردستان دەزانێت، هیواشی خواستوە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە ل ڕۆڵی خۆی لە بەهێزكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا بەردەوام بێت.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، مەسعود بارزانی سوپاسی ئەمریكای كردوە كە لە شەڕی داعشدا پاڵپشت و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بوە، دەستپێكردنەوەی كاروبارەكانی كونسوڵخانەی ئەمریكاشی لە هەرێمی كوردستان بەهەنگاوێكی ئەرێنی لە قەڵەمداوە بۆئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكان برەوی زیاتر وەربگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group