فەرماندەیەكی سێنتكۆم: ئێران داوای پارەی لە گروپە چەكدارەكانی ناوچەكە كردوە

35 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
براد كوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، ئەو گەمارۆ دەریاییەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە لەماوەی 9 مانگی رابردودا زیانی نزیكەی 25 ملیار دۆلاری لە داهاتی نەوتی ئەو وڵاتە داوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە هەفتەكانی رابردودا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەكەی توانیویانە 350 ملیۆن دۆلار لە داراییەكانی ئێران كە بەشێوەی دراوی دیجیتاڵی بون سڕ بكەن،  گروپە چەكدارەكانی ناوچەكەش كە ساڵانێك بو راستەوخۆ هاوكاریی داراییان لە سوپای پاسدارانەوە وەردەگرت، ئێستا داوایان لێكراوە ئەو پارانە بگەڕێننەوەو هاوكاریی دارایی رەوانەی تاران بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group