ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانیی بەریتانیای خستە لیستی تیرۆرەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیێندراوێكی بڵاویكردەوە، هێزی دەریایی و ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیایان خستووەتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانـەوە، هەروەها دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتەیان ( MI6)، خستووەتە لیستی گرووپە دووژمنكارەكانـیانەوە.
بڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كاردانەوەیە بەرامبەر رێوشوێنەكانی بەریتانیا لە ماوەی ساڵی رابردوودا لەگەڵ تاران گرتۆتیەبەر، لەوانە هاوئاهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل لە جەنگی دژی تاران و بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستوووەتەڕوو، بەرپرسیارێتیی لێكەوتەكانی ئەم بڕیارە، لە ئەستۆی حكومەتی بەریتانیایە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەپێی راگەیێندراوەكە، بڕیاری گرتنەبەری رێكاری تووند بەرامبەر بەریتانیا، لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دراوە.