بریكاری وەزارەتی بازرگانی: مەرج نییە هەموو مانگێك بەشە خۆراك دابەش بكرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەروەر كەمال بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا حەوت بەشە خۆراك و حەوت بەشە ئارد دابەشكراوە و چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ بەسەبەتەی مانگی رەمەزانەوە بگاتە هەشت بەشە خۆراك.
باسی لەوەشكرد، سەبەتەی خۆراك مانگانە نیە، بەڵكو وەك بەش دیاریكراوە و مەرج نییە هەموو مانگێك دابەش بكرێت.
سەروەر كەمال وتیشی: تا ئێستا چوار ملیۆن و 800 هەزار كەس پسووڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنیان نوێ كردووەتەوە.