ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

له‌ رێگه‌ی پرۆگرامێكه‌وه‌ سیخوڕی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه‌ ده‌كرێت

20/10/2018 هەمەڕەنگ

نه‌وا
كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت گه‌شه‌ی به‌ پرۆگرامێكداوه‌، كه‌ رێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌رانی پرۆگرامی "واتس ئاپ" ده‌دات سیخوڕی بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ی له‌ لیستی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یاندا هه‌یه‌.
پرۆگرامه‌كه‌ ناوی Chat watchه‌و له‌رێگه‌ی دۆخی ئه‌و كه‌سه‌ له‌حاڵى online یان offline بێت كاری سیخوڕیه‌كه‌ ده‌كات.
یه‌كێكیتر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پرۆگرامه‌كه‌، ده‌توانیت ئه‌و گفتوگۆیه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، كه‌ له‌نێوان دوو به‌كارهێنه‌ری "واتس ئاپ"دا روویداوه‌ به‌مه‌رجێك ژماره‌ی هه‌ردووكیان له‌ لیستی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یدا هه‌بێت.
له‌ رابردوودا هه‌ردوو كۆمپانیای "گۆگڵ"و "ئه‌پڵ" چه‌ند جارێك ئه‌و پرۆگرامه‌یان له‌ بازاڕی مۆبایله‌كاندا سڕیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا ده‌توانێت سیخوڕی به‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانی "ئینته‌رنێت"ه‌وه‌ بكات، به‌ڵام ئه‌و تایبتمه‌ندییه‌ بێبه‌رانبه‌ر نییه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group