نەوا-
دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئاشكرایكرد: لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكاندا بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی داعش و بەدواداچونی ئەندامەكانیان، دەزگاكەیان توانیویانە داواكراوێكی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستگیر بكەن.
ئاماژەشیكردوە: داواكراوەكە پلەی باڵای هەیەو پڕۆسەی دەستگیركردنەكە بەپێی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند بوەو ڕێكاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر، دەزگاكەشیان بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەكان بۆ بەدواداچونی داواكراوان بۆ دادگاو راوەدونانی پاشماوەكانی داعش.