مەسعود بارزانی داوایەك لە لایەنە سیاسییەكان دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، بەبۆنەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، دوای دوو ساڵ تێپەڕبون بەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان خۆشبەختانە توانرا پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە، سوپاسی هەمو ئەو پەرلەمانتارانە دەكەم كە هەڵوێستیان هەبو و بە ئەركی یاسایی و نیشتیمانی خۆیان هەستان و ئەم دامەزراوە دەستورییەی هەرێمیان كارا كردەوە.
مەسعود بارزانی ئاماژەشیكردوە، كاراكردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێكە بە ئاڕاستەی پاراستن و بەهێزكردنی هەرێمی كوردستان و لەدژی هیچ كەس و لایەنێك نییەو بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت، داوا لە هەموو ئەو لایەنانە دەكەم كە بەشداری ئەو پڕۆسەیە نەبون، ئەوانیش بەشداریی بكەن و پێكەوە لەپێناو خزمەتكردنی گەلی كوردستان و هەنگاوەكانی تر هاوكارو یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group