راگەیاندنەكانی ئێران هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوەیان دەستپێكردوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەئەگەری هێرشی ئەتۆمیدا سەیری تیشكی تەقینەوەكان نەكەن و لەسەر زەوی پاڵ بكەون و دەموچاویان داپۆشن ئەگەر پێشیان نەكرا خۆیان بە نزیكترین بینادا بكەن و لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان نەمێننەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردوە كەسی بەركەوتو بە تیشكی ئەتۆمی پێویستە بە ئاوی شلەتێن و سابون دەموچاوی بشوات و خواردنی لە قوتونراو بەكار بهێنن و ئاوی ناو دەبە بخۆنەوە، لە پەناگە و ژێرزەمینەكانیشدا بۆ 24 كاتژمێر بمننەوەو چاوەڕوانی رێنمایی نوێ بكەن.