نەوا-
عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، ژمارەی پێوانەیی هەناردەكردن لەمانگی تشرینی یەكەمدا تۆمار كراوە هەناردەكردنی كاڵاكانیان لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی 8.1% زیادیكردوەو گەیشتوەتە 25.9 ملیار دۆلار.
وەزیری بازرگانی توركیا راشیگەیاندوە، قۆناغی بەپیت و بەرەكەتی هەناردەكردن لەمانگی تشرینی یەكەمیشدا بەردەوامبوەو ساڵی 2026 ساڵێك بوە بارانبارین، پیت و بەرەكەت و بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی زیادیكردوەو ژمارەی پێوانەییش لە هەناردەكردندا تۆمار كراوە، تێكڕای هەناردەی ساڵانەی كاڵاو خزمەتگوزارییەكان بۆ 413 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە.